ئاسایشی دهۆك: هێرشەکەی ئەمڕۆ تیرۆریستی بوو

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای دهۆک رایگەیاند، ئەو هێرشەی ئەمڕۆ لەلایەن چەکدارێکەوە کرایە سەر بنکەیەکی ئاسایش “تیرۆریستی” بوو.
ئاسایشی دهۆک ئاماژە بەوەش دەکات، لێکۆڵینەوەی ورد لە رووداوەکە دەکەن و ئەنجامەکەی بۆ ڕای گشتی رادەگەیەنن.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 12-12-2022 چەکدارێک هێرشی کردە سەر باڵەخانەی بنکەی ئاسایشی بەلدەی نێو شاری دهۆک و بەهۆیەوە کارمەندێکی ئاسایشی گیانی لەدەستداوە و یەکێکی دیکەش بریندار بووە، هەروەها هێرشکارەکەش دوای رووبەڕبوونەوە کوژرا.
بەپێی زانیارییەکان کەسێک کە خەڵکی دەرەوەی سنووری پارێزگای دهۆکە تەقەی لە بنکەی ئاسایش کردووە دوو کەس برینداربوون، یەکێکیان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە و ئەوەی دیکەش لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت.”
هێرشکارەکەش دوای رووبەڕبووبوونەوە لەگەڵ کارمەندانی ئاسایش کوژراوە و عەرەبە.

پەیوەندیدار