به‌رێز / كاك به‌لێن عه‌بدولا سكرتێری
حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
به‌رێزان / ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی
دوای سڵاو و رێز ….
به‌بۆنه‌ی یادی ( 37) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی تێكۆشه‌ر پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمان ئاراسته‌ی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی دۆست و هاوپه‌یمانمان ده‌كه‌ین .
هیوادارین ساڵی نوێی ته‌مه‌نی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ساڵی هاتنه ئارای ئه‌و ماف و داخوازیانه بێت كه گه‌له‌كه‌مان له‌پێناوی تێكۆشاوه ، ئێمه له بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان گه‌واهیده‌ری تێكۆشان و قوربانیه‌كانی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانین بۆ به‌رگری كردن له چه‌وساوه و به‌شمه‌ینه‌تانی كوردستان و به شانازیه‌وه خۆمان به هاوپه‌یمانتان ده‌زانین و درێژه ده‌ده‌ین به‌كاری به‌یه‌كه‌وه‌ییمان له چوار چێوه‌ی لێژنه‌ی كاری هاوبه‌شی چه‌پی كوردستان.
حزبی زه‌حه‌تكێشانی كوردستان كه به‌درێژایی ته‌مه‌نی خۆی بێ سڵه‌مینه‌وه و شێلگێرانه له پێناو هێنانه كایه‌ی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ و ویست و داواكارییه‌كانی خه‌ڵك و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌باتی بێوچانی كردووه،بێ گومانین هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌شدا درێژه پێده‌ر ده‌بێت ،هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌شدا به‌پێویستی ده‌زانین به‌گرنگییه‌وه هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان و به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی كاره هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگییه‌كانمان بكه‌ینه‌وه‌و لێژنه‌ی كاری هاوبه‌شی چه‌پی كوردستان چه‌قی تێكۆشانه به‌رده‌وامه‌كانمان بێت ،له گه‌ڵ هێزه دیموكرات و پێشكه‌وتنخوازه‌كان له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام بین بۆ گه‌یشتنی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش و سته‌مدیده به ماف و داخوازیه‌كانیان ،
دووباره پیرۆزبایی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین و جه‌خت له سه‌ر قووڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه .
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
مه‌كته‌بی سیاسی
12-12-2022