بارینی به‌فرێكی زۆر و درووستبوونی سەهۆڵبەندان کە لە شەوی رابردووەوە سەرانسەری به‌ریتانیای گرتووەتەوه، بووەتە هۆی درووستبوونی ئاسته‌نگێکی به‌رچاو لە هاتوچۆدا و سێ منداڵیش گیانیان لەدەستداوە.
ئه‌م به‌فره‌ی ئه‌مجاره، زۆرترین بەفره لە وڵاته‌كه لە ساڵی ٢٠١٣ەوە باریبێت، بووەتە هۆی درووستبوونی ئاسته‌نگی جددیی له گواستنەوەدا لە لەندەنی پایتەخت و دواکەوتن یان هەڵوەشانەوەی زۆرێک لە گه‌شته‌كانی مێترۆ.
بەپێی میدیاکانی ئەو وڵاتە رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی M25 و M11 لە له‌نده‌ن بەفرێکی زۆری تێدا باریوە و ژماره‌یه‌ك لە شۆفێران بۆ ماوەی زیاتر لە هه‌شت کاتژمێر له رێگاکاندا گیریان خوارد.
لە فڕۆکەخانەی ستانستێد سەرجەم گەشتەکان راگیران ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە فڕۆکەخانەکە ناچاربوو رێڕەوی فڕین دابخات. هەر بەهۆی ئەو بەفر و سەهۆڵبەندان و تەمەوە کە وڵاتەکەی گرتەوە، زیاتر لە ٥٠ گەشتی ئاسمانیی لە فڕۆکەخانەکانی هیسرۆ و گاتویک هەڵوەشێنرانەوە یان دواخران و زۆرێک لەو سەرنشینانەش کە گەشتەکانیان دواکەوت لە فڕۆکەخانەکان گیریان خوارد.
لە هەندێک ناوچە خوێندنگه‌كان كرانه پشوو، شه‌وى رابردوو لە سکۆتلەندا پلەکانی گەرما بۆ -١٥ پلە دابەزی. بەهۆی بارینی به‌فره‌وه لە هەندێک ناوچە ده‌وامی خوێندنگه‌كان كرایە پشوو.
هاوكات سێ لەو منداڵانەی کەوتنە ناو دەریاچەی به‌سه‌هۆڵبووی سۆلیهول لە نزیک شاری بێرمینگهام، گیانیان لەدەستدا.
چاوه‌ڕوان دەکرێت کەشوهەوای سارد و بارینی بەفر لە سەرتاسەری به‌ریتانیا بە درێژایی هەفتە به‌رده‌وام بێت.