ئەندامێکی لیژنه‌ی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، داوایانکردووە به‌های دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی له ناو پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023كه‌مبكرێته‌وه.
به‌ها نوری ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانی راگەیاندووە، داوایان له حكومه‌ت كردووه، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی له‌ناو بودجه‌ی 2023 كه‌مبكرێته‌وه، بۆئه‌وه‌ی چیتر نه هاوڵاتی و نه بازرگان و نه حكومه‌تیش زیانیان پێنه‌گات.
ئەوەشی خستەڕوو، كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار پێش په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023 له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه، به‌ڵام دوای ده‌نگدان له ده‌سه‌ڵاته‌كانی په‌رله‌مان ده‌رده‌چێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، لە کۆتایی ساڵی 2020 بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزکرایەوە، ئەگەرچی چەندین جار باس لە کەمکردنەوەی کراوە، بەڵام تا ئێستا کەمنەکراوەتەوە و لەچه‌ند رۆژی رابردوودا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینیووه و به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌رە به زیاتر له 150 هه‌زار دیناری عێراقی.




