دەستەی دەستپاكی: زۆرینەی پارە دزراوەكانى عێراق لەم سێ‌ ووڵاتەدان

وتەبێژی دەستەی دەستپاكی عیراق ئاشكرایكرد، پارە دزراوەكانی عیراق براونەتە وڵاتەكانی “ئوردن، توركیا و لوبنان” و لە رێكارەكانی گەڕاندنەوەی ئەو پارانە بەردەوامن.

عەلی محەمەد لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی، پارە دزراوەكانی عیراق براونەتە چەند وڵاتێك لە دیارترینیان ئوردن و توركیا و لوبنان، سەرەڕای بوونی چەندین كۆسپ و تەگەرە لە بەردەمیان، لە هەوڵەكانی گەڕاندنەوەی ئەو پارانە بەردەوامن.

ئاماژەی بەوەشداوە، جگە لەو سێ وڵاتە ناویان ئاشكرا كراوە، ژمارەیەك وڵاتی دیكەی‌ ناوچەكەش هەن كە پارەی عیراقیان بۆ گوازراونەتەوە، بۆ گەڕاندنەوە پارە دزراوەكان فەرمانگەی گەڕاندنەوە پەیوەندی بە هاوتاكانی لەو وڵاتانە كردووە، بۆ ئەوەی یاداشتی لێكتێگەیشتن واژۆ بكەن.

لە ساڵانی رابردودا بەتایبەتی ساڵی 2021 بڕێكی زۆر پارەی عیراق لەلایەن بەرپرسان و كەسانی دەستڕۆیشتووەوە دزراون، لە دیارترینیشیان دزینی 3 ترلیۆن و 700 ملیار دیناری پارەی ئەمانەتی باج بوو كە بە “دزی سەدە” ناسراوە، تاوەكو ئێستا زیاتر لە 317 ملیار دیناری گەڕێندراوەتەوە.

پەیوەندیدار