كەشناسی هەرێم زانیاری نوێی لەبارەی شەپۆلێكی بەفرو بارانبارین بڵاوكردەوە

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و دەڵێت، پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە و بەفر لە ناوچە سنورییەکاندا دەبارێت.

کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان هەور دەبێت بەدرێژایی کاتەکان لەگەڵ باران بارین لە تەواوی ناوچە جیاجیاکان، کە ئاستی دابارین مامناوەند و هەندێکجار نمە بارانی پچر پچر دەبێت و ناوچە شاخاوییەکان بارانی زیاتر دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفر بارینێکی کەمی دەبێت و لە شەودا باران بارین لەسەر سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر دەبێت .

لەبارەی پلەکانی گەرماشەوە ئەوە هاتووە، پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراوورد بەتۆمارکراوەکانی دوێنێ .

کەشناسی ئاماژەی بەوەشكردووە، سبەینێ چوارشەممە، لە کاتەکانی بەیانیدا ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکان و سنووری پارێزگای سلێمانی و بەشێک لە پارێزگای هەڵەبجە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و نمە بارانی دەبێت، لەدوای نیوەڕۆ کاریگەری ئەم شەپۆڵی باران بارینە کۆتایی دێت.

لەبارەی پلەکانی گەرماشەوە دەڵێت، یەک پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 15 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 13 پلەی سیلیزی

دهۆک: 14 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 18 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 13 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 14 پلەی سیلیزی

سۆران: 9 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 19 پلەی سیلیزی

پەیوەندیدار