لەپەیامێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەرێز (بەڵێن عەبدوڵا )سکرتێری حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بەرێز( هێمن هەورامی) مەكتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سکرتێرو سەرکردایەتی و سەرجەم لایەنگرانی زەحمەتکێشان کرد و هیوای خواست کە ئەم بۆنەیە و ساڵی ئایندە ساڵی یەکریزی و تەبایی و سەرکەوتنی زیاترو بەدیهێنانی ئاواتەکانی گەلەکەمان بێت و جەختیشی لەپەیوەندیەکانی هەردولا كردەوە ،
هیوای سەرکەوتنی بۆ حیزبی زەحمەتکێشان خواست و بەردەوامی لەخەبات و تێکۆشان لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجە نیشتیمانیەکاندا دوپاتکردەوە ، لەبەرامبەردا( بەڵێن عەبدوڵا) سکرتێری حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندیەکەو پیرۆزبایی کردن پێ راگەیاندن و جەختی لەپەیوەندیەکانی هەردولا کردەوە .