ماوەی 88رۆژە خۆپیشاندانەکان لە ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان بەردەوامی هەیە

ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران لە بەرزبوونەوەدایە و بەپێی دواین ئامار لە ماوەی ٨٨ رۆژی خۆپیشاندانەکاندا ٤٨١ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٨ ھەزار و ٢٠٠ کەسیش دەستگیرکراون.

پێگەی ھەواڵی چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران ( ھرانا) راپۆرتێکی لەبارەی ئاماری خۆپیشاندانەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردوە، لە ١٧ی ئەیلول تا ٧ی کانونی یەکەم ٤٨١ کەس گیانیانلەدەستداوە کە ٦٨یان ژن و منداڵن.

ھاوکات ١٨ ھەزار و ٢٤٢ کەس لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون کە ٦٠٥یان خوێندکار و ٦١یان رۆژنامەنووس و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤن.

بەپێی زانیارییەکانی ھرانا، ١١١٥ خۆپیشاندان لە ١٦٠ شار و ١٤٣ زانکۆ ئەنجامدراوە و ھێزە ئەمنییەکانیش بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان گازی فرمێسکرێژ و چەکیان بەکارھێناوە.

پەیوەندیدار