حكومەتی عێراق دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی 12 دەکات

وەزارەتی دارایی و ئابوری عێراق رایگەیاند، لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان بۆ کۆتا مانگی ساڵی 2022 دەستپێدەکات، بۆیە داوا لە وەزارەتەکان دەکات سەردانی بەشی ژمێریاری وەزارەتی دارایی بکەن بۆ گرتنەبەری رێکارە یاساییەکانی دابەشکردنی موچە.

وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشكردوە، وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ بڕیاریدا بە دابەشکردنی موچەی مانگی 12ی ئەمساڵ، بۆیە بەشی ژمێریاری وەزارەتی دارایی داوا لە وەزارەتەکان دەکات بەگوێرەی خشتەی دیاریکراو سەردانیان بکەن بەمەبەستی گرتنەبەری رێکارە یاساییەکانی دابەشکردنی موچە.

ئەوەشی خستوەتەڕو، دابەشکردنی موچە سەرجەم وەزارەت و دەستە سەربەخۆکان دەگرێتەوە و لە ئەمڕۆشەوە بەشی ژمێریاری رێکارە یاساییەکان بۆ دابەشکردنی موچە دەستپێدەکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەئێستادا لەهەرێمی کوردستان موچەی مانگی 11 دابەش دەکرێت و ئەمڕۆش موچەی خانەنشینی شارستانی دابەشدەكرێت، بڕیاریشە 22ی ئەم مانگە دابەشکردنی موچەی کۆتایی بێت، بەڵام هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی موچەی کۆتا مانگی ئەمساڵ دیارینەکراوە.

پەیوەندیدار