به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت هەندێكکات بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمە بارانی کەمی پچڕ پچڕ هەیه، سبه‌ی هه‌ینیش ئاسمان نیمچە هەور بۆ ساماڵ دەگۆڕێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت هەندێكکات بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمە بارانی کەمی پچر پچر هەیه، لەناوچە کانی باشور و رۆژئاوای شاری سلێمانی و باکووری شاری کەرکوک ئەگەری کەمێک تاوە باران و بروسکە هەیە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و له نێوان ( 10 – 20 ) كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ده‌بێت، ئاڕاستەی با باکوری خۆرهەڵات دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە بە (1- 2 ) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
به‌پێی كه‌شناسی، سبه‌ی هەینی ئاسمان نیمچە هەور بۆ ساماڵ دەگۆڕێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت ( 10 – 15) كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ده‌بێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 19 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 15 پلەی سیلیزی
دهۆک: 18 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 14 پلەی سیلیزی
سۆران : 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی