روسیا ئامانجی سەرەکی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان ئاشکرا دەکات

لێپرسراوێکی روسیا ئامانجی سەرەکی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان ئاشکرا دەکات و دەشڵێت، تورکیا رێگری لە گەڕانە ھاوبەشەکانیان دەکات.

ئۆلیگ ئیگۆرۆڤ جێگری ناوەندی روسیی بۆ ئاشتەوایی لە سوریا رایگەیاند، ئامانجی سەرەکی ھێرشە زەمینی و ئاسمانییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، تەنھا لە ناوبردنی یەکینەکانی پاراستنی گەلە (یەپەگە) و تائێستاش لەسەرجەم ھێرشەکانیاندا تەنھا ھەوڵ دەدەن بارەگاکانی ئەو ھێزە بکەنە ئامانج.

وتیشی، ماوەی چەندین ساڵە گەڕانی ھاوبەشی نێوان ھێزەکانی روسیا و تورکیا لە چەند ناوچەکی سوریا بەردەوامە، بەڵام چەند ھەفتەیەکە سوپای تورکیا بە بیانووی نالەباری کەشوھەوا رێگری لە گەڕانە ھاوبەشەکانیان دەکات.

پەیوەندیدار