لەئامێزگرتنی خۆشەویستان، جگە لە وروژانی هەستی رۆمانسی و عاشقانە، چەندین سوودی دیكەی هەیە.
دەروونناسان پێیان وایە، كاریگەریی باوەشگرتن، یاخود لەئامێزگرتن زۆر لەوە زیاترە، كە مرۆڤەكان بیری لێ دەكەنەوە:
- ترس و دڵەڕاوكێ و دڵەكوتە كەم دەكاتەوە.
- هەستی باوەڕبەخۆبوون لە كەسەكاندا زیاد دەكات.
- لێدانی دڵ رێك دەخات.
- كاریگەریی ئەرێنی هەیە لەسەر ئەو كەسانەی فشاری توندیان لەسەرە.
- نیشانەكانی خەمۆكی كەم دەكاتەوە.
- كاریگەریی هەیە لەسەر ئەو كەسانەی بێخەون.
ئەگەر ئەمڕۆ كەسێك یان خۆشەویستێكت لە ئامێز نەگرتووە، پەلە بكە و لە ئامێزی بگرە، چونكە خۆشەویستەكانتان پێویستیان بە ئامێزی گەرمی ئێوە هەیە.
Hoshmand Jamal