شاخەوان عەبدوڵا: لە بارەی دۆسیەی نەوت له‌نێوان هه‌رێم‌ و به‌غدا رێککەوتن کراوە

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ده‌ڵێت، له ‌پڕۆژەیاسای بودجەی عێراقدا بەشێکی باشی بودجە بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراوە، دەشڵێت، لەبارەی دۆسیەی نەوتەوە له‌نێوان هه‌رێم‌ و به‌غدا رێککەوتن کراوە.

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق به ‌ماڵپەڕی پارتی ڕاگه‌یاندووه‌، لە گفتوگۆکانی شاندی هەرێم و بەغدا هەنگاوی باش نراوە.

باسی لەوەشکرد، بناغەی گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغداش ئەو رێککەوتنە سیاسییەیە کە حکومەتی لەسەر پێکهێنراوە، چونکە رێککەوتنێکی سیاسی بۆ پێکهێنانی حکومەت هەبوو و لەناو پەرلەمانیش دەنگی لەسەر درا.

دەشڵێت، لەبارەی دۆسیەی نەوتەوە رێککەوتن کراوە، بۆ ئەوەی چارەسەر بکرێت و لە گفتوگۆکانی شاندی هەرێم و وەزیری نەوتی عێراق، رێککەوتنی سیاسی کراوەتە بناغە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

وتیشی، ناردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو، بەپێی رێککەوتنی هەرێم و بەغدا دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش بەشێکی باشی بودجە بۆ هەرێمی کوردستان دیاری کراوە.

پەیوەندیدار