هەشت پۆلیسی فیدراڵی کوژران

به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ بۆمبێك لە ناحیەی ریازی سەر بە پارێزگای کەرکوک بە ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی فیدراڵیدا تەقییەوە و به‌هۆیه‌وه‌ هه‌شت پۆلیس كوژران.

بەپێی زانیارییەكان تەقینەوەكە لە نزیک گوندی سەفرە لە باشووری کەرکووک کاروانێکی پۆلیسی فیدراڵی کەوتوونەتە “بۆسەیەکی داعشەوە” و بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بە کاروانەکەدا، “هەشت پۆلیسی فیدراڵی کوژراون.”

پۆلیسی حەویجە رایگەیاند، “لەدوای تەقینەوەی بۆمبەکە، شەڕ و پێکدادان لەنێوان پۆلیسی فیدراڵی و چەکدارانی داعشدا روویداوە.” بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداویش، جگە لە کوژرانی ئەو هەشت پۆلیسە فیدراڵییە، “چەکدارێکی داعش لە رووبەڕووبوونەوەی پۆلیسی فیدراڵیدا کوژراوە.”

بەپێی لێدوانی پۆلیسی حەویجە، کوژراوەکانی پۆلیسی فیدراڵی “لە لیوای دوون لە سنووری حەویجە.”

پەیوەندیدار