عێراق : نزیكەی 6 تۆن ماددەی هۆشبەر لەناوبران

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق ڕایگەیاند: 6 تۆن ماددەی هۆشبەر لەناوبراون كە لە ساڵی 2009ەوە لە بەڕێوەبەرایەتی پزیشكی دادوەریی كۆكرابووەوە.

لە بەیاننامەیەكدا ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق ئاشكرای كرد، بە ئامادەبوونی سەرۆكی لیژنەی بەدواداچوون و پشكنین و هەڵگرتن و لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەكان نزیكەی 6 تۆن ماددەی هۆشبەر لەناوبرا كە ئەو بڕە ماددە هۆشبەرە لە ساڵی 2009ەوە لە بەڕێوەبەرایەتی پزیشكی دادوەریی كۆكرابووەوە.

جێی باسە: لە چەند ساڵی رابردودا بەكارهێنان و بازرگانیكردنی بە ماددەی هۆشبەرەوە لە عیراق و هەرێمی كوردستانیش بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە و رۆژانەش بەڕێوەبەرایەتییەكانی بەرەنگاربوونەوەی ئەو ماددانە دەستبەسەردا گرتنی بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەر و دەستگیركردنی بەكارهێنەران و بازرگانان رادەگەیەنن.

پەیوەندیدار