شەوی رابردوو رووداوێکی تەقەکردن لە شارێکی نزیک لە باکووری تۆرێنتۆ روویدا و بەهۆیەوە پێنج کەس کوژران.
پۆلیسی کەنەدا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، شەوی رابردوو کاتژمێر 7:20 خولەک، لە رووداوێكی تەقەکەردن لە باڵەخانەیەکی شاری ڤۆگان ئاگادارکراونەتەوە، کاتێک گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، زۆرینەی قوربانییەکانی تاوانەکە گیانیان لەدەستداوە و تەنیا یەکێکیان زیندوو بووە، ئەویش زوو گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکدایە.
بە گوتەی پۆلیس، تاوانەکە لەلایەن یەک کەسەوە ئەنجامدراوە و هێشتا نازانرێت هۆکارەکەی چی بووە.
لێکۆڵینەوە لە تاوانەکە بەردەوامە و تەواوی ئەو باڵەخانەیەی رووداوەکەی تێدا روویداوە، لەلایەن پۆلسیەوە چۆڵکراوە و هەموو دانیشتوانەکەی چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکەن، بۆئەوەی بە زووترین کات رێگەیان پێبدرێت بگەڕێنەوە ئەپارتمانەکانیان.