لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکانی ئەرجەنتین، لیۆنێل میسی کاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دوای بەدەستهێنانی نازناوی جامی جیهانی 2022ی قەتەر ئاماژەی بەوەکرد، زۆر ناڵاندویانە تا ئەم نازناوەیان بەدەستهێناوە، کە جامێکی زۆر جوانە.
میسی دەڵێت “ناتوانم چاوەڕێی ئەوە بکەم تا دەگەڕێمەوە ئەرجەنتین بۆ بینینی ئەو شێتییەی کە لەوێ چاوەڕێمان دەکات، زۆر ئارەزووی بردنەوەی مۆندیالم دەکرد، خەونێکی زۆر کۆنم بوو، ئارەزووم دەکرد بە بردنەوەی مۆندیال کۆتایی بە کاروانە وەرزشیەکەم بهێنم، ناتوانم لەمە زیاتر داوابکەم”.
میسی ئاماژە بەوەشدەکات، متمانەی هەبووە خودا نازناوی مۆندیالی پێدەبەخشێت، بەڵام شتێکی زۆر شێتانەیە، کە نازناوەکەی بەم شێوەیە بەدەستهێنا و ئێستاش دەبێت خۆشی لێوەربگرن.
میسی دووپاتیکردەوە واز لە یاری نێودەوڵەتی ناهێنێت و دەیەوێت وەک پاڵەوانێک لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە یاریکردن بەردەوام بێت.