ئەنجامی وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان راگەیەندرا

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی هەرێمی کوردستان ئەنجامى وەرگرتنى دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان راگەیاند و لە ئێستاوە پێشکەشکاران دەتوانن لەڕێگەى لینکى (mhe-privatestudy.com) ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە.

راگەیاندنى ئەنجامى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان هاوکاتە لەگەڵ بڕیارى وەزارەتى خوێندنى باڵا وتوێژینەوەى زانستى تایبەت بە کەمکردنەوەى کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان کە ساڵانە بە رێژەى 10 بۆ 20% کەمدەکرێتەوە، “ئەمەش لەپێناو لەبەر چاوگرتنى بارى دارایى هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان.”

وەزارەتی خوێندنی باڵا رۆژی دووشەممە، 19-12-2022 ئاماژەی بەوە کردووە، پێشکەشکارانى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان لە ئێستاوە ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە، هەروەها پێویستە وەرگیراوان لەماوەى سێ رۆژدا پەیوەندى بە شوێنى وەرگرتنیان بکەن، “ئەگینا بە پێچەوانەوە مافى وەرگرتنیان لەو بەشە نامێنێت.”

پەیوەندیدار