محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌غدای به‌ره‌و عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن به‌جێهێشت به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌كۆنفڕانسی “لوتكه‌ی دوه‌می به‌غدا بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوبه‌شی” كه بڕیاره له‌ئه‌مڕۆوه ده‌ستبه‌كاره‌كانی بكات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د شیاع سودانی به‌ره‌و عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن به‌ڕێكه‌وت به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆنفڕانسی لوتكه‌ی دوه‌می به‌غدا بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوبه‌شی.
له‌كۆنفڕانسه‌كه‌دا نوێنه‌رانی وڵاتانی ئوردن و میسر و عێراق و سعودیه، ئیمارات، فڕه‌نسا، قه‌ته‌ر، عه‌ممان، به‌حره‌ین، ئێران و توركیا ئاماده ده‌بن و گفتوگۆ له‌باره‌ی ئاڵنگاریه‌كانی ناوچه‌كه و بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به دۆخی ئابوری، گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، پێشێلكاریه ئه‌منیه‌كان ده‌كرێت.
دوێنێ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران له‌میانه‌ی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ی خۆیدا له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاند، به‌شداری كۆنفرانسی لوتكه‌ی به‌غدا 2 ده‌كه‌ین، كه له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌م كۆنفرانسه نوێنه‌رایه‌تی سه‌كۆیه‌كی گرنگ ده‌كات بۆ عێراق بۆئه‌وه‌ی ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی ئابوری و خزمه‌تگوزاریمان بخه‌ینه‌ڕو، هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌كرێت كه هیوادارین له یه‌كگرتنی عێراق و وڵاتانی ناوچه‌كه بگاته ئامانج له ڕوی خزمه‌تگوزاری و هاوبه‌شی ئابورییه‌وه.