سەگڤان سندی ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، بڕیارە مانگی داهاتوو دەست بە دامەزراندنی پاسەوانی سنور بۆ هەرێمی كوردستان بكرێت، پركردنەوەی فۆڕمەكەش لە رێگەی ئەلیكترۆنییەوە دەبێت.
سەگڤان سندی بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی وتووە، مانگی داهاتوو دەست بە دامەزراندنی پاسەوانی سنور بۆ هەرێمی كوردستان دەكرێت، كە لە رێگەی ئەلكترۆنییەوە دەبێت، هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان ئەوانەی مەرجەكان بیانگرێتەوە دەتوانن فۆڕم پڕبكەنەوە.
وتوشیەتی، ئەو كەسانەی وەك پاسەوانی سنور دادەمەزرێن ژمارەیان 3 هەزار كەسە، لە راستیدا ئەو ژمارەیە كەمە و چاوەڕێ دەكرێت لە قۆناغی داهاتوو پاسەوانی زیاتر دابمەزرێن، چونكە بۆشایی هەیە و ناوچەكە پێویستی بە پاسەوانی زیاترە.
ئەو ئەندام پەرلەمانەی عیراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، جگە لە دامەزراندنی پاسەوان بۆ سنورەكانی هەرێمی كوردستان، بڕیارە پێداویستی سەربازی و كامێرای شەوانەشیان بۆ دابین بكرێت، بۆ ئەوەی بتوانرێت سنورەكانی هەرێمی كوردستان بە تەواوی كۆنتڕۆڵ بكرێن.