ھاوپەیمانان ھەڕەشەی ڕاگرتنی ھاوکارییەکانی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دەكات

ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ھەڕەشەی راگرتنی ھاوکارییەکانی دەکات بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، ئەگەر یەکێتی و پارتی یەکگرتوو و یەکڕیز نەبن.

لیوا بەختیار محەمەد ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە میدیای یەكێتی ڕاگەیاندوە، ھاوپەیمانان داوایان لێکردوون بۆ ئەوەی ھاوکارییەکانیان بۆ چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام بێت، دەبێت یەکێتی و پارتی یەکڕیز و یەکگرتوو و یەکھەڵوێست بن.

وتیشی، ھاوپەیمانان بە روون و ئاشکرا پێیانوتوون، کە ئەوان ھاوکاری ھێزێکی پێشمەرگەی یەکگرتوو دەکەن و ئەگەر یەکگرتوو بن ئەوا دەتوانن بیانپارێزن.

پەیوەندیدار