بریکاری ئەمینداری گشتی بۆ کاروباری سیاسی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند، ئێران پیتاندنی یۆرانیۆمی زیادکردووە و ئەوەش زیان بە رێککەوتنی ئەتۆمی دەگەیەنێت.
“روزماری دیکارلو” رایگەیاند، ھیچ پێشکەوتنێک بەدینەھاتووە سەبارەت بە بەکارھێنانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بۆ مەبەستی ئاشتی لەبەرامبەر ھەڵگرتنی سزاکان.
وتیشی، ئێران پلانی ھەیە بۆ دانانی ئامێری پێشکەوتووتری سەنتەر فیوچ بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بەرێژەی ٦٠%، کە ئەوەش جێی نیگەرانییە. پێشیانوایە کە بڕی یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران ھەشت ھێندەی ئەو بڕەیە کە لە رێککەوتنی ئەتۆمی رێگەیپێدراوە.