شاندی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین گەیشتنەوە وڵاتی خۆیان و لەلایەن ژمارەیەک زۆری هاوڵاتیانەوە پێشوازیان لێکرا.
بەیانی ئەمڕۆ ئەو فرۆکەیەی شاندی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی لە وڵاتی قەتەڕەوە گەڕاندەوە وڵاتی خۆیان گەیشتە بۆینس ئایرسی پایتەخت دوای ئەوەی ئەو هەڵبژاردەیە نازناوەی مۆندیالی بەدەستهێنا و ئەمرۆش لەو وڵاتە کراوە بە پشووی فەرمی تا سەرجەم ئەرجەنتینەکان پێکەوە ئاهەنگ بگێڕن.
لە فرۆکەخانە و سەرجەم شەقامەکانی بۆینس ئایرس هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە بە گڕو تینێکی زۆرەوە پێشوازیان لە یاریزانەکانی هەڵبژاردەکەیان کرد و لیۆنێل میسی یەکەم یاریزان بوو بە جامەکەوە لە فرۆکەکە هاتوەتە دەرەوە.
ئەو فرۆکەیەی کە یاریزانەکانی ئەرجەنتینی گەڕاندەوە وێنەیەکی گەورەی میسی لەسەر دروستکراوە و لەسەری نوسراوە یەک تیپ، یەک وڵات، یەک خەون و ئامانج.
دڵخۆشی هاندەرانی ئەرجەنتین دوای ئەوە دێت کە هەڵبژاردەکەیان دوای 36 ساڵ توانیان نازناوی مۆندیال بەدەستبهێنن و لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا خەونیان ئەوە بووە جارێکیتر ئەو نازناوە بگەڕێتەوە وڵاتەکەیان لە کاتێکدا دوایین جار کە ئەرجەنتین پاڵەوانی مۆندیال بووە ساڵی 1986 بووە بە سەرکردایەتی دێگۆ ئەرماندۆ مارادۆنای کۆچکردوو.



