تەندروستی سلێمانی دەنگۆیەك لەبارەی بوونی ئەنفلۆنزای بەراز رەتدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، دەنگۆی بڵاوبونەوەی ئەنفلۆنزای بەراز دورە لە راستییەوە و تائێستا هیچ حاڵەتێکی توشبون بەو پەتایە تۆمارنەکراوە.

د. هێرش سەیدسەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، رەتیدەکەنەوە کە ئەنفلۆنزای بەراز بڵاوبوبێتەوە و “لە سلێمانییش نە بەراز هەیە نە ئەنفلۆنزای بەراز”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڵاوکردنەوەی ئەو دەنگۆیە هەوڵێکە بۆ “بەئامانج گرتنی سلێمانی لە بەرامبەر ئامادەكارییەكانی بۆ یادی سەری ساڵ و هاتنی گەشتیاران بۆ شارەکە”.

ئەوەش کاتێکدا ئەمڕۆ چەند دەزگایەکی راگەیاندن بڵاویانکردەوە، بەهۆی توشبونیان بە ئەنفلۆنزای بەراز لە سلێمانی دو کەس گیانیان لەدەستداوە.

پەیوەندیدار