دوایین زانیاری لەسەر ناردنی 400 ملیارەكەی بەغدا بۆ هەرێم

د.فازل نەبی بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند، بەدواداچونی بۆ خەرجكردنی 400 ملیار دینارەكەی هەرێم كردووە و پێیان وتووە وەزارەتی دارایی كاری لەسەر نەكردووە.

د.فازل نەبی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكردووە، لە وەزارەتی دارایی عیراق بە دواداچوونی بۆ خەرجكردنی ئەو 400 ملیار دینارەی هەرێمی كوردستان كردووە، پێیان وتووە تاوەكو ئێستا كاریان لەسەر نەكردووە و هیچ رێكارێكیان نەگرتووەتەبەر.

هێمای بۆ ئەوەشكردووە، بەبێ واژۆی وەزیری دارایی ناتوانرێت ئەو بڕە پارەیە خەرج بكرێت تەنانەت سەرۆكوەزیرانیش، تەنها چارەسەر ئەوەیە گوشار لە سەرۆكوەزیران بكرێت، تاوەكو ئەویش گوشار لەسەر وەزیری دارایی بكات، بە واژۆكردن لەسەر خەرجكردنی ئەو پارەیە.

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عیراق وتیشی، ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق نوسراوی بۆ وەزارەتی دارایی كردووە بۆ خەرجكردنی 400 ملیارەكە، بەڵام تاوەكو ئێستا وەزارەتی دارایی كاری لەسەر نوسراوەكە نەكردووە، پێویستە حكومەتی هەرێم بەزوترین كات بە دواداچوون بكات، چونكە بەهۆی كۆتایی ساڵ و ژمێرەی كۆتایی ساڵ و پاكتاوكردنەوە، وەزارەتی دارایی لە 25ی مانگی 12 هەموو خەرجییەكانی رادەگرێت.

پەیوەندیدار