کچە ئەندازیارێک لە یەکێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبون لە سلێمانی دەکەوێتەناو بیرێکەوە و گیانیلدەستدا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانیش دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە یەکێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبون کچە ئەندازیارێک لەکاتی کارکردن لە پڕۆژەکەدا کەوتوەتە ناو بیرێکەوە و بەهۆیەش گیانیلدەستداوە.
تائێستا چۆنیەتی روداوەکە نەزانراوە، بەڵام لەلای هێزە ئەمنییەکان دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوە.
لای خۆیەوە چالاک رەئوف، سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان رایگەیاند، سەندیکاکەیان بەدواداچون بۆ چۆنیەتی روداوەکانی گیانلەدەستدانی کرێکاران دەکات، بەشێوەیەکی گشتیش 90%ی روداوەکانی مردنی کرێکاران لەکاتی کاردا بۆ نەبونی کەرەستەی پاراستنی سەلامەتی دەگەڕێتەوە، بۆیە ئەوان پێشتریش داوایانکردوە یاسایەکی پێشکەوتو و گونجاو لەگەڵ بارودۆخی ئێستا لەبەرژەوەندی کرێکاران دەربکرێت کە گەرەنتی ئاسایش و سەلامەتیان بکات.





