کەشناسی هەرێم رایگەیاند، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و بارانبارین دەستپێدەکات.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و باران بارین لە بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان و بەشێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکوک دەستپێدەکات و لە ئێوارەدا کاریگەری باران لەسەر ئەم ناوچانە کۆتایی دێت .
ئاماژەی بەوەشکردووە، کەمێک با روو لە ناوچە جیاوازەکان دەکات و بە گشتی لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
لەبارەی پلەکانی گەرماوە کەشناسی دەشڵێت، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ چوارشەممە.
کەشناسی هەرێم راشیگەیاندووە، بۆ سبەینێ هەینی ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و پلەکانی گەرما یەک تا سێ پلە بەرز دەبنەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشوو .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 18 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی
دهۆک: 17 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی
سۆران: 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی