پێشوتری پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) رایگه‌یاند، ئاشكراكردنی لایەنەکانی پشت هێرشەکەی پاریس له ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتدارانی فەڕه‌نسادایه.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له په‌یامێكدا له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، هێرشكردنه سه‌ر ناوەندی ڕۆشنبیری کوردی ئەحمەد کایا لە پاریس سه‌ركۆنه دەکەم، پرسە و سەرەخۆشیم بۆ خانەوادەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە و بۆ گەلەکەمان، هیوای شیفا بۆ بریندارەکان دەخوازم.
دەمیرتاش لە قسەکانیدا وتوشیەتی، ئاشکراکردنی هەموو لایەنەکانی پشت هێرشەکە لە ئەستۆی دەسەڵاتدارانی فڕەنسادایە.
دوای هێرشە تیرۆریستیەکەی پاریس کوردانی نیشتەجیی ئەو وڵاتە و دۆستەکانیان لە چەند ناوچەیەکەی فەڕەنسا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و پۆلیسی ئەو وڵاتەش رووبەڕوی خۆپیشاندەران بوەوە و چەند کەسێک بریندار بوون.