مەزڵوم كۆبانێ: هێرشەکەی پاریس کێشەی کورد دەکاتە ئامانج

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات ڕایگەیاند، هێرشەکەی پاریس کێشەی کورد دەکاتە ئامانج و جێگای شەرمەزارییە، دەشڵێت:”لەو باوەڕەداین سەرۆکی فەرەنسا و دامودەزگا دادوەرییەکان ڕاستییەکانی هێرشەکە ئاشکرادەکەن”.

مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات-قەسەدە پەیامێکی لەبارەی کۆمەڵکوژییەکەی پاریسى پایتەختی فەرەنسای بڵاوکردەوە.

كۆبانێ ڕایگەیاندووە:”هێرشەکەی دژ بە کۆمەڵەی کوردی لە پاریس کێشەی کورد دەکاتە ئامانج و جێگای شەرمەزارییە”.

ڕاشیگەیاندووە:”لەو باوەڕەداین سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن و دامودەزگا دادوەرییەکان ڕاستییەکانی هێرشەکە ئاشکرادەکەن”.

فەرماندەی گشتیی قەسەدە ڕاشیگەیاندووە “پێویستە هاوکاریمان دژی تیرۆر زیاتربکرێت”، هاوکات سەرەخۆشیشی لە بنەماڵەی شەهیدەکانی کۆمەڵکوژییەکە کردووە.

پەیوەندیدار