ناسنامەی سێ شەهیدەکەی کۆمەڵکوژیی پاریس ئاشکرابوو

هاوسەرۆکایەتیی کەجەدەکەی ئەوروپا ناسنامەی سێ شەهیدەکەی کۆمەڵکوژیی پاریسیان ئاشکراکرد و یەکێکیان پێشەنگێکی بزووتنەوەی ژنانی کوردە بەناوی (ئەڤین) و دوو شەهیدەکەی تریش هونەرمەندان میر پەروەر و عەبدوڵا کزلن.

شەوی ڕابردوودا هاوسەرۆکایەتیی کەجەکەی ئەوروپا لە ڕاگەیەندراوێکدا ناسنامەی ئەو کەسانەیان ئاشکراکرد، کە لە کۆمەڵکوژییەکەی پاریسی پایتەختی فەرەنسا شەهیدبوون.

وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەو هێرشەدا ئەڤین (ئامینە کارا) شەهیدبووە، کە یەکێکە لە پێشەنگانی بزووتنەوەی ژنانی کورد، هەروەها هەردوو هونەرمەند میر پەروەر و عەبدوڵا کزل، ئەندامی ناوەندی هونەریی ئەحمەد کایا شەهیدبوون.

هاوسەرۆکایەتیی کەجەدەکەی ئەوروپا داوایان لە ڕەوەندی کوردیی لە ئەوروپا کردووە، کە بۆ شەرمەزارکردنی ئەو هێرشە تیرۆرییە و خەمساردیی فەرەنسا بەرامبە رئەنجامدەرانی كە رژێمی توركیایە .

پەیوەندیدار