بەنیگەرانی زۆرەوە، وا جارێکی دیکە هەواڵی بە ئامانجگرتنی ناوەندە کەلتوریەکان لە فەرەنسا دەبیستین، لەو ڕووداوە قێزەونەدا کە سێ چالاکوانی سڤیل کراونەتە ئامانجی کردەوەیەکی تیرۆستی و شەهیدکراون و، چەند هاوڵاتیەکی دیکەی کوردیش بریندار کراون.
بۆیە ئێمە لە حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان وێڕای ناردنی سڵاو بۆ گیانی پاکی قوربانیەکان، پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاریان دەکەین ، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
هەروەها ئۆباڵی پاراستی گیانی هاوڵاتیانی کورد لە هەر وڵاتێکی جیهان دەخەینە ئەستۆی ئەو وڵاتانە کە بە یاسا داڵدەی پەنابەرانی کوردیان داوە، هەروەها لە دەوڵەتی فەرەنسا دەخوازین ئەو دەستە ئاشکرا بکات کە چەندین جارە هەوڵی تیرۆری کوردان لە وڵاتی ئەوان دەدەن.
مەکتەبی سیاسی
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
٢٤/١٢/٢٠٢٢