ئه‌و كه‌سه‌ی هێرشیكرده سه‌ر ناوه‌ندی ئه‌حمه‌د كایا له پاریسی پایته‌ختی فڕه‌نسا و سێ كه‌سی كوشت، ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌سه‌ر راسپارده‌ی پزیشكێك، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی له‌سه‌ر هه‌ڵگیرا و بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ده‌رونی گواسترایه‌وه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی داواكاری گشتی پاریس، ئه‌و پزیشكه‌ی پشكنینی بۆ هێرشبه‌ره ته‌مه‌ن 69 ساڵه‌كه‌ی ناوه‌ندی ئه‌حمه‌د كایا له پاریس كردوه، گه‌یشتوه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ته‌ندروستی هێرشبه‌ره‌كه له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیدا ناگونجێت.
له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌و پزیشكه، هێرشبه‌ره‌كه گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ده‌رونی له‌ناو به‌شی پۆلیس، ئه‌گه‌ر باری ته‌ندروستی ڕێگه‌ی پێبدات له‌لایه‌ن دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌وه لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت.
له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ی دوێنێ هه‌ینی ویلیا‌م ئێمی ته‌مه‌ن 69 ساڵ له شه‌قامی ئێنگین له ناوچه‌ی ده‌یه‌می پاریس، كاتێك ته‌قه‌ی له ناوه‌ندی ڕۆشنبیری كوردی ئه‌حمه‌د كایا و سه‌رتاشخانه و چێشتخانه‌یه‌ك كرد، سێ كه‌س كوژران و چوار كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
ویلیا‌م ئێم له شوێنی ڕوداوه‌كه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، ڕاگه‌یه‌ندرا كه هێرشبه‌ره‌كه هاوڵاتییه‌كی خانه‌نشینكراوی فڕه‌نسییه و له كۆمپانیای فه‌رمی هێڵی ئاسنی فڕه‌نسا SNCF كاریكردوه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، هێرشبه‌ره‌كه له تۆماره‌كانی پۆلیسدا ناوی تۆماركراوه، له ساڵانی 2016 و 2021دا دوجار هێرشیكردوه‌ته سه‌ر په‌نابه‌ران و له مانگی (كانونی دوه‌م/1)ی 2021یشدا به شمشێرێكه‌وه هێرشیكردوه‌ته سه‌ر ناوه‌ندێكی كۆچبه‌ری له پاریس و دو كه‌سی برینداركردوه.
جیراڵد ده‌رمانان، وه‌زیری ناوخۆی فڕه‌نسا له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاندوه، له دوای هێرشێك بۆ سه‌ر ناوه‌ندێكی رۆشنبیری كوردی كه بوه هۆی كوژرانی سێ كه‌س، حكومه‌ت داوای له پۆلیس كردوه پاراستنی شوێنه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌و وڵاته به‌هێزتر بكات.
وه‌زیره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، تائێستا پاڵنه‌ره‌كانی هێرشبه‌ره فڕه‌نسییه ته‌مه‌ن 69 ساڵه‌كه بۆ تاوانه‌كه نادیاره، له ئێستادا واده‌رده‌كه‌وێت كه هێرشه‌كه‌ی به‌ته‌نها ئه‌نجامدابێت.
دوای ئه‌و روداوه‌ش، خۆپیشاندان و گردبونه‌وه‌ی هاوڵاتیانی كورد ده‌ستیپێكرد و به‌كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆری وه‌سفده‌كه‌ن، توركیاش تۆمه‌تبارده‌كه‌ن كه له‌پشت ئه‌و روداوه‌وه بێت.
ناوه‌ندی رۆشنبیری ئه‌حمه‌د كایا، كه وه‌ك ڕێزلێنان له‌و گۆرانیبێژه ناوداره ناونراوه، كۆمه‌ڵه‌یه‌كه به‌پێی یاسایه‌كی ساڵی 1901 دامه‌زراوه، كه ئامانجی یارمه‌تیدانی كوردانی دانیشتوی فڕه‌نسا و تێكه‌ڵكردنیانه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی فڕه‌نسی.