زریانی بەفر زیاتر لەیەك ملیۆن و 700 هەزار ماڵ وشوێنی كاری لەسەرانسەری ئەمریكادا بێ كارەبا كرد و 35 كەسیش بەهۆی رووداوەكانی پەیوەست بەكەشوهەواوە گیانیان لەدەستدا.
فەرمانگەی كەشناسی نیشتمانی ئەمریكا رایگەیاند: ئەو رەشەبا ساردەی كەلەجەمسەری باكوورەوە هاتووە وكاریگەرییان كردووەتە سەر دوو لەسەر سێی وڵات، لەرۆژانی كۆتایی هەفتەشدا لەناوەند وخۆرهەڵاتی ئەمریكا كاریگەرییەكەی بەردەوامی دەبێت.
بەگوێرەی هەواڵێكی كەناڵی CNN، بەهۆی ئەو رووداوانەی لەئەنجامی نالەباریی رەوشی كەشوهەواوە لەسەرتاسەری وڵاتدا روویانداوە، لانیكەم 35 كەس گیانیان لەدەست داوە.
هاوكات بەهۆی رووداوەكە زنجیرەییەكانی هاتوچۆوە ژمارەیەكی زۆر كەس برینداربوون وكاربەدەستان هۆشداری لەوە دەدەن كەبەهۆی زریانی بەفرەوە كەلەهەندێك ناوچە خێراییەكەی گەیشتووەتە 115 كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا، مەودای بینین بۆ سفر دابەزیوە. و زیاتر لەیەك ملیۆن و 700 هەزار ماڵ وشوێنی كار لەسەرانسەری ئەمریكادا بێ كارەبان، كاربەدەستانیش هۆشداریی دەدەن لەوەی بەهۆی بەردەوامی نالەباری كەشوهەواوە، رەنگە چاككردنەوەی گرفتە تەكنیكییەكان ماوەی چەندین رۆژی بوێت.