تۆمەتباری ھێرشەکەی پاریس دوای ئەوەی رەوانەی نەخۆشخانەی دەروونی کرابوو دەستگیرکرایەوە

هێرشبەری تەمەن ٦٩ ساڵ کە لە ٢٣ی کانوونی دووەمدا لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر ناوەندی ڕۆشنبیری کورد و دوو شوێنی کاری کورد لە پاریس، سێ چالاکوانی کوردی شەهید کرد و سی کەسی دیکەشی بریندار کرد، دوای ئەوەی بە هۆکاری تەندروستی گواسترایەوە بۆ کلینیکی دەروونی، جارێکی دیکە دەستبەسەر کرایەوە.

دوای ئەوەی دوێنێ داواکاری گشتی پاریس رایگەیاند لەسەر داوای پزیشک ویلیام ئێمی بکوژە تەمەن ٦٩ ساڵەکەی پاریس بڕیاری دەستگیرکردنی ڕادەگیریت، ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتژمێر ١٦:٢٠ خولەک بە کاتی پاریس بڕیارەکە گۆڕا جارێکی دیکە دەستگیرکرایەوە.

داواکاری گشتی پاریس، ڕۆژێک دوای کۆمەڵکوژییەکە؛ فەرمانی دەستبەسەرکردنی هێرشبەرەکەی هەڵگرت و رایگەیاندبوو: بکوژەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی دەروونی بەشی پۆلیسی پاریس، بە ئاماژەدان بە باری تەندروستی و ڕایگەیاند بوو ئەو پزیشکەی پشکنینی بۆ تۆمەتبارەکە کردووە ڕایگەیاندووە، باری تەندروستی کەسی پەیوەندیدار گونجاو نییە بۆ ڕێوشوێنی دەستبەسەرکردن.

پەیوەندیدار