بە تۆمەتی ھەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی، سزای پێنج ساڵ زیندانیکردن بۆ چوار مامۆستا لە شاری دیواندەرەی رۆژھەڵاتی کوردستان دەرچوو.
بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، دادگای شۆڕشی حکومەت لە شاری سنە بە تۆمەتی ھەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی، سزای ٢٠ ساڵ زیندانی بەسەر چوار مامۆستای خوێندنگە لە شاری دیواندەرە سەپاندووە، کە ھەریەکەیان پێنج ساڵ زیندانی دەکرێن، ھەروەھا سزای سێ کەسی تریش ھەڵپەسێدراوە.
بەپێی راپۆرتەکەی ھەنگاو، ئەو چوار مامۆستایە خەڵکی دیواندەرەن و ٧٦ رۆژ زیندانی کرابوون و دواتر بە پێدانی بارمتەی یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن تمەن بەشێوەی کاتی ئازادکرابوون.
ئــــــــا : بێســــــــــتـــــون لــــــەتیـــــــــف