چی بەسەر جەستە دێت کاتێک زیاد لە پێویست گۆشت دەخۆیت؟

هەندێک کەس ئارەزووی زۆریان بۆ خواردنی گۆشت هەیە چ بە شێوەی برژاو و یان بەرگر یان جۆری تر بێت، ئەگەرچی گۆشتی سور دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و بۆ جەستە بە سوودە بەڵام زۆر خواردنی زیاد لە پێویست زیان بە تەندروستیی جەستە دەگەیەنێت.

یەکەم: بەردی گورچیلە دروست دەکات.
دووەم: جەستە توشی وشکبوونەوە دەکات.
سێیەم: گرفت بۆ جوڵەی ریخۆڵەکان دروست دەکات و دەبێتە هۆی قەبزی.
چوارەم: فشاری خوێن بەرز دەکاتەوە و هۆکارە بۆ ژانەسەر.
پێنجەم: ئاستی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش بەرز دەکاتەوە، بەو هۆیەوە گرفت بۆ دڵ دروست دەکات.
شەشەم: هۆکارە بۆ لاوازبوونی سیستمی بەرگریی جەستە و زوو توشبوون بە نەخۆشییە درمەکان.
حەوتەم: بەهۆی زۆر دەردانی چەوری و پڕۆتینەوە لە جەستەدا بۆنی دەم ناخۆش دەبێت.
هەشتەم: هۆکارە بۆلاوازبوونی نینۆک و پێست و قژ.
نۆیەم: فشەڵبوون و نەرمبوونی ئێسکی لێدەکەوێتەوە.

ئامــــادەكـــردنی : چـــیـــا جـــەمـــال….. هۆشمەند

پەیوەندیدار