بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار، بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا وەرگرتنی باجی پێشوەختە لە دەروازە سنورییەکان ڕابگرێت.
بانکی ناوەندی لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی بانکە ڕێگەپێدراوەکان کراوە ئاماژەی بەوە کردوە، بەلێکتێگەیشتن لەگەڵ دەستەی گشتی گومرگ و دەستەی گشتی باج، ئەو ڕسومات و بڕە باجەی کە لەسەر ئەو کاڵایانەی کەدێنە ناو عێراق لە دەروازە سنوورییەکان و پێی دەوترێت باجی پێشوەختە، رادەگرێت، ئەمەش بۆئەوەیە کە ڕێگری لە دوو باجدان بکرێت.
ئەوەش خراوەتەروو، بریارەکە بە پشتبەستنە بە بڕیاری ژمارە 351 ی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ساڵی 2022 کە بریتییە لە کارکردن لەسەر کۆکردنەوەی باجی گومرگ و باجی پێشوەختە بەپێ مادەی 16 لەلە یاسای بودجەی گشتی دەسەڵاتی فیدراڵی.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی نزیکەی دوو هەفتەیە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار لە بازاڕەکاندا ناسەقامگیرە، بۆ ئەم مەبەستەش بانکی ناوەندی عێراق بریاریداوە چەند رێکارێکی پێویست بگرێتەبەر.