حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەی نووسەر و مێژوونووس دكتۆر ئازاد عوبێد ساڵح دەكات


بە داخێكی زۆرەوه هەواڵی ماڵئاوایی نووسەر و مێژوونووس دکتۆر ” ئازاد عوبێد ساڵح” ئەندامی یەکێتی نووسەرانی کورد و مامۆستای زانکۆمان بیست ،لەو پێوەندە خەمناكەدا هاوخەمی خۆمان رادەگەیەنین و پرسە و سەرەخۆشی لە کەس و کار و خانەوادە بەڕێزەکەیان و نووسەران و هاوڕێکانی دەکەین.
دکتۆر ئازاد کەسێکی خاکی و دڵسۆز بوو، لە خەمی نیشتمان و دۆزە ڕەواکەی بوو، بە قەڵەمە بە بڕشتەکەی خزمەتی وێژە و مێژووی کوردی کرد، لەدوای ڕاپەڕین شەش ساڵ لە ڕۆژنامەی ئاڵای ئازادی خزمەتی وشەی کوردی کرد. بە کۆچی دوایی دکتۆر ئازاد نێوەندی ڕۆشنبیریی و نووسەرانی کورد مرۆڤێکی دڵسۆز و مێژوونووسێکی خەمخۆری لە دەستدا.
روحی شاد بێ و جێگەی بەهەشت بێ، سەبرو ئارامی بۆ هەموو لایەك .
مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
27ی کانوونی یەکەمی 2022

پەیوەندیدار