سه‌رۆكی سه‌نته‌ری ڕافد بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی رایگه‌یاند، به‌هۆی رێكاره سه‌پێندراوه‌كانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر عێراق، هه‌فته‌ی داهاتو به‌های 100 دۆلار بۆ 170 هه‌زار دینار، بۆیه حكومه‌ت ده‌بێت هه‌نگاوی خێرا بنێت بۆ كۆنتڕۆڵكردنی په‌نجه‌ره‌ی فرۆشتنی دراو كه هه‌مویان سه‌ر به به‌رپرسان و ئه‌و كه‌سانه‌ن ده‌ستی باڵایان هه‌یه له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ئه‌مریكی له عێراق.
د. عه‌باس جبوری سه‌رۆكی سه‌نته‌ری ڕافد بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی رایگه‌یاند، نیشانه‌ی پرسیار هه‌یه سه‌باره‌ت به به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار، به‌و پێیه‌ی ئه‌مه له سه‌رده‌می حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی ڕویدا و له سه‌رده‌می مسته‌فا كازمی ڕوینه‌دا، به زانینی ئه‌وه‌ی كه باڵیۆزی ئه‌مریكا ئیلێنا ڕۆمانسكی له‌ماوه‌ی ته‌نها 40 رۆژدا، حه‌وتجار سه‌ردانی سودانی كردوه.
وتیشی، “ئه‌مریكا ئه‌وه‌ی سه‌پاند به‌سه‌ر عێراقدا كه قه‌رزه‌كانی ئێران به دینار بداته‌وه، ئه‌مه‌ش ڕویدا به‌جۆرێك حكومه‌ت كاری كرد بۆئه‌وه‌ی نزیكه‌ی شه‌ش ترلیۆن دینار بداته تاران”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “ئه‌مریكا زیاتر له 14 بانكی عێراقی خستۆته ژێر سزاكانی گه‌نجینه‌ی وڵاته‌كه‌یه‌وه، به‌ڵام پاشه‌كشه‌ی كردوه و ته‌نها چوار بانكی سزاداوه”.
سه‌رۆكی سه‌نته‌ری ڕافد بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، پاره‌ی عێراق و داهاتی نه‌وت ده‌چێته بانكی فیدڕاڵی ئه‌مریكا، واشنتنیش ئێستا باس له‌وه‌ده‌كات پاره‌ی عێراق بخاته ناو ئه‌م بانكه بۆئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی داوای قه‌رزیان له‌لای عێراقه، داوای قه‌رزه‌كانیان نه‌كه‌نه‌وه.
ئاشكراشیكرد، “ئه‌مریكا ده‌ستكاری بازاڕ ده‌كات و حكومه‌ت ده‌بێت هه‌نگاو بنێت بۆ كۆنتڕۆڵكردنی په‌نجه‌ره‌ی فرۆشتنی دراو كه هه‌مویان سه‌ر به به‌رپرسان و ئه‌و كه‌سانه‌ن ده‌ستی باڵایان هه‌یه له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ئه‌مریكی له عێراق، به‌و پێیه‌ی هه‌فته‌ی داهاتو ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی جدی نه‌گیرێته‌به‌ر به‌های 100 دۆلار ده‌گاته 170 هه‌زار دینار.