ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگه‌یاند، له بۆسه‌یه‌كی ورددا “ئه‌حمه‌د رومیه” كه یه‌كێكه له مه‌ترسیدارترین داواكراوه‌كانی دادگا و تۆمه‌تباره به كوشتنی 100 كه‌س ده‌ستگیركراوه و له‌ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت.
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تی له پارێزگای كه‌ركوك ئه‌نجامدا، دوای ئه‌وه‌ی بۆسه‌یه‌كی ورد و درشت دانرا، له ئه‌نجامدا ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن جه‌واد ده‌ستگیركرا كه به ئه‌حمه‌د ڕۆمیه ناسراوه و به‌پێی بڕگه‌كانی مادده‌ی (4/ تیرۆر)، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی تاوانكاریی ئه‌نجامداوه و بوه‌ته هه‌ڕه‌شه له سه‌ر ئاسایش و ئارامی كۆمه‌ڵگه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه دوای چه‌ند ڕۆژێك له به‌دواداچونی مه‌یدانی و به پشتبه‌ستن به زانیاری وردی هه‌واڵگری دێت له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی دیاله‌وه سه‌باره‌ت به بونی داواكراو ئه‌حمه‌د ڕومیه له پارێزگای كه‌ركوك، ده‌ستبه‌جێ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركوك به‌رده‌وام بو، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا و هێزه تایبه‌ته‌كان تا توانرا ده‌ستگیربكرێت.
ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، لێدوانه‌كانی ئه‌و تۆمه‌تباره تۆماركراون و ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كارامه كران بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست له به‌رامبه‌ریدا به‌پێی یاسا.
ئه‌حمه‌د رۆمیه كه به‌یه‌كێك له‌مه‌ترسیدارترین داواكراوه‌كان له‌لایه‌ن دادگاوه داده‌نرێت، تۆمه‌تباره به‌كوشتنی 100 كه‌س له پارێزگای دیاله، پێشتریش سه‌ره‌ڕای چه‌ندین هه‌وڵی هێزه ئه‌منیه‌كان خۆی ده‌رباز كردوه و نه‌توانراوه ده‌ستگیربكرێت.