زۆر بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک ” ئەحمەد حاجی حەمەڕەش ” کەسایەتی کۆمەڵایەتی و چاکەخوازی ناوچەکە و باوکی هاوڕێ حەمەڕەش ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی گشتی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و هاوڕێ عەبدولڵا ئەحمەد کارگێڕی ناوچەی قەلادزێ – مان بیست ،لەو پێوەندە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی لە بەڕێزیان و لە کەس و کار و خانەوادە تێکۆشەرەکەیان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین. هیوادارین ئەمە دوا خەم و ناخۆشیان بێت.
روحی شاد بێ و جێگەی بەهەشت بێ، سەبرو ئارامی بۆ هەموو لایەك .
مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
28ی کانوونی یەکەمی 2022