گرنگترین سوودەکانی ئاو خواردنەوە لە بەیانیاندا

كەس نیە ئارەزووی تەندروستیەكی باش نەکات و خواردنەوەی ئاو زۆر پێویستە بۆ جەستە و پێست شێدار دەكاتەوە.
پێوسستە ڕۆژانە دوای هەستان لەخەوی بەیانیان كوپێك ئاو بخورێتەوە لەبەر ئەم سوودە تەندروستیانە .
١.خواردنەوەی ئاو دوای هەستان لەخەو جەستە چالاك دەكات .
٢.كاتێك لەسەر گەدەی خاڵی ئاو دەخۆییتەوە ئەوا مێشك بڕی پێویست ئاوی پێدەگات .
٣.ئەو بڕە ئاوە دابین دەكاتەوە بۆ جەستە كە لەكاتی خەوتندا جەستە بەفیڕۆی داوە .
٤. سوڕی خوێن چالاك دەكات .
٥.رێگری دەكات لە توشبوون بە هەندێك جۆری نەخۆشی گورچیلە و میزەڵدان خاوێن دەكاتەوە .
٦. رێگری دەكات لە قەبزی و گەدە و ریخۆڵەكان چالاك دەكات .
٧.جەستە و خانەكانی دەگەشێنێتەوە و مرۆڤ هەست بە چالاكی دەكات .
٨. ئەو كەسانەی بەیانیان وەرزش دەكەن زۆر پێویستە خواردنەوەی پەرداخێك یان دوو پەرداخ ئاو لە بەیانیاندا بكەن بە خوو چونكە وەرزشكردن دەبێتە هۆی ئارەقكردنەوە و جەستە بڕێك ئاوی لێ بەفیڕۆ دەچێت بۆ ئەوەش جەستە پێویستی بە ئاو دەبێت .
٩.رێگری دەكات لە دەركەوتنی نیشانەكانی پیری .
١٠.پێست بە گەشاوەی دەهێڵێتەوە و خانەكانی پێست گەشاوە دەكات.

ئامــــادەكـــردنی : چـــیـــا جـــەمـــال : هۆشمەند

پەیوەندیدار