ھەسەدە داوا لە ھاووڵاتیان دەکات لە رووبەڕوبوونەوەی تیرۆردا پشتیوانی ھێزە ئەمنییەکان بن

دوای روداوەکەی رۆژی دوو شەممە کە شانە نوستوەکانی داعش ھێرشیانکردە سەر بنکەیەکی ھێزەکانی ئاسایش لە پارێزگای رەققە ھێزەکانی سوریای دیموکرات ھەسەدە لە راگەیەنراوێکدا داوا لە ھاووڵاتیانی رۆژئاوا دەکات لە روبەڕوبونەوەی تیرۆردا پشتیوانی ھێزە ئەمنییەکان بن و لەھەر جوڵەیەکی گوماناوی ئاگاداریان بکەنەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ھێزەکانی سوریای دیموکرات بە پشتیوانی دانیشتوانی ناوچەکە، کار دەکات بۆ پاراستنی ھاووڵاتیان و ئاسایش و ئارامی ناوچەکە، بە مەبەستی ڕێگریکردن دوبارەبونەوەی ھێرشی ھاوشێوە.

پەیوەندیدار