بەرپرسانی ئەمریکا رایانگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلی سەرما و بەفربارینەی وڵاتەکەی گرتووەتەوە کە بە زستانێکی توند ناوی دەبەن، زیاتر لە ٦٠ کەس گیانیانلەدەستداوە.
مارک بولونکارز، پەرپرسی ناوچەی ئیری لەشاری بافالو رایگەیاند، بەهۆی شەپۆلەکانی سەرماو خراپی دۆخی کەشوهەواوە تەنها رۆژی چوارشەممە ٣٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و دەسەڵاتی ناوخۆیی لەهەوڵی ئاشکراکردنی ناسنامەی سێ قوربانی دیکەدان.
وتیشی، “زریان و شەپۆلی سەرما و بەفربارینەکە کە لەکۆتایی هەفتەی رابردووەوە دەستی پێکردووە بووە بەهۆی گیانلەدەستدانی زیاد لە ٦٠ کەس لە هەشت ویلایەتی ئەمریکادا.”
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا بولونکارز ئاماژەی بەوەشدا، زریانەکە زریانێکی ترسناکە و بووە بەهۆی گیانلەدەستدانی چەندین کەس، بەڵام وردەوردە لەو ناوچانەی بە سەختی زریانەکە سەریهەڵدابوو کاریگەرییەکانی کەمیکردووە، لەگەڵ ئەوەشدا لانیکەم نزیکەی هەزار خێزان لەو ناوچانەدا گرفتی پچڕانی کارابایان بۆ درووست بووە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، شاری بافالو نزیکەی ١.٢ مەتر بەفری لێباریووە و هەوڵی راماڵینی بەفر لەسەر شەقامەکان بەردەوامی هەیە، بولونکارز ئاماژەی بەوەشکرد ئێستا ٦٥٪ی رێگاکان لانیکەم یەک هێڵیان هەیە کە گونجاوە بۆ رۆشتن و بەهۆی بەردەوامی خراپی دۆخی کەشوهەواوە هێشتا لێخوڕینی ئۆتۆمبێل قەدەغەیە.