وەزیری ژینگەی عێراق رایگەیاند، ٧٠٪ـی زەوییەکانی وڵات رووبەڕووی بیابانبوون بوونەتەوە و بەهۆی دابیننەکردنی بودجەی پێویست و ئاوی پێویست ناتوانرێت پرۆژەی پشتێنەی سەوز بەجێبەجێبکرێت، دەشڵێت، “پارێزگاکانی باشوری وڵات پیسترین ژینگەیان هەیە.”
نزار ئامێدی وەزیری ژینگەی عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی رایگەیاند، پارێزگاکانی باشووری عێران پیسترین ژینگەیان هەیە لە وڵاتدا بەهۆی هەبوونی کێڵگەی نەوت و کارگەی پاڵاوتنی نەوت و لە عێراقدا ٧٠٪ـی زەوییەکان رووبەڕووی بەبیابانبوون بوونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، دامەزراوە حکومییەکان زۆرترین زیانیان هەیە بۆ سەر ژینگە بەهۆی بڕی ئەو چالاکییانەی ئەنجامی دەدەن کە دەبێتە هۆی پیسبوونی ئاو و خاکی عێراق.
باسی لەوەشکرد، بەرپرسیارێتی جێبەجێکردنی پشتێنەی سەوز و پەرەپێدانی دەکەوێتە ئەستۆی وەزارەتی کشتوکاڵ و بەڕیوەبەرایەتییەکانی لە پارێزگا جیاوازەکانی عێراق.
ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، لە هاوینی ئەمساڵدا زنجیرەیەک شەپۆلی خۆڵبارین رووی لە عێراق کرد و شارەزایانی ژینگە لەبارەی زۆربوونی بیابانەکان هۆشیاری توندیان دایە لایەنە بەرپرسەکان.