پەرلەمانتارێك هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاشكرا دەكات

موسەنا ئەمین ئەندامی پەرلەمانی عیراق دەڵێت، هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەهۆی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران و مامەڵەی هەندێك بانكی عیراقییە لەگەڵ ئەو وڵاتە.

موسەنا ئەمین لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا سەبارەت بە هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عیراقی وتویەتی، گرنگترین هۆكار پەیوەندی بە سزاكانی ئەمریكاوە هەیە بۆ سەر ئێران، چونكە ئەمریكا بانكی ناوەندی عیراقی ناچار كردووە سزای ئەو بانكانە بدات كە مامەڵە لەگەڵ ئێراندا دەكەن.

رونیشیكردووەتەوە، بەهۆی ئەوەشەوە ژمارەی ئەو بانكانەی دۆلاریان بەسەردا دابەش دەكرێت كەمبووەتەوە و ئەوەش واتای ئەوەیە خستنەڕووی دۆلار كەمبووەتەوە، ئێران و سوریا و لوبنان زۆر پێویستیان بە دۆلارە، ئەوەش لە عیراقەوە بە قاچاخ و بە رەسمی و بە ئاشكرا بۆیان دەچێت.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، هەروەها نزیكی سەری ساڵ بوینەتەوە و داخوازی خەڵك لەسەر كاڵا زۆرە و گەشتیارێكی زۆریش دەچنە دەرەوە و دۆلار دەبەن.

پەیوەندیدار