ژمارەی گیانلەدەستدان لە رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران بەرزبووەوە

ژمارەی گیان لەدەستدان لە خۆپیشاندانەکانی ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان بۆ ٥٠٨ کەس بەرزبووەوە و پێگەی “ئێران ئینتەرناشناڵ”یش بڵاویکردەوە، سوپای پاسداران ھەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی چەندین رۆژنامەنووس و دەستی بەسەر کەلوپەلەکانیاندا گرتووە.

ئاژانسی ھرانای تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ سەبارەت بە دوایین ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی ئێران بڵاویکردەوە، تائێستا ٥٠٨ خۆپیشاندەر گیانیان لەدەستداوە، کە لەنێویاندا ٩٦ منداڵ ھەیە.
ھاوکات پێگەی ئێران ئینتەرناشناڵ لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، سوپای پاسداران ھەڕەشە لە رۆژنامەنووسان دەکات سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی بیروڕاکانیان لەسەر خۆپیشاندەران و رەوشی دەستگیرکراوان و چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسوکارەکانیان.
راشیگەیاندووە، لەچەند رۆژی رابردوودا سوپای پاسداران ھەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی ژمارەیەک رۆژنامەنووس و دەستیگرتووە بەسەر کەلوپەل و ئامێرە ئەلکترۆنییەکانیاندا.
بەپێی ئامارێکی سەندیکای رۆژنامەنووسانی ئێرانیش، تائێستا نزیکەی ٧٠ رۆژنامەنووس دەستگیرکراون و تەنھا نیوەیان بە کەفالەت ئازادکراون.

پەیوەندیدار