بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی : تا ئێستا 16 گەنج لەسەر روداوەكەی گەڕەكی هوانەی شاری سلێمانی دەستگیر كران

عەمید ئاسۆ شێخ تەها بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، 16 كەس لە تۆمەتبارانی هێرشكردنە سەر كچێك لە گەڕەكی هوانە دەستگیر كراون و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.
عەمید ئاسۆ شێخ تەها بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن گوتی 16تۆمەتباری سەرەكی روداوەكەی رۆژی هەینی لە گەڕەكی هوانە كە هێرشیان كردبووە سەر كچێك دەستگیر كراون.
ئاماژەی بەوەشداوە، لێكۆڵینەوە و بەداوداچونەكان لە روداوەكە بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارەكانی دیكە بەردەوامن.
رۆژی هەینی لە گەڕەكی هوانە كە تێیدا گەنجان نمایشی ماتۆڕسكیل دەكەن، ژمارەیەك گەنج هێرشیان كردە سەر كچێك كە ئامادەی نمایشەكە بوو و ئازاری جەستەییاندا و دوای بڵاوبوونەوەی گرتەی ڤیدیۆیی روداوەكە، كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

پەیوەندیدار