لەبەر ئەم شەش هۆکارە هەموو رۆژێک خورما بخۆ

خورما بەوە ناسراوە کە شیرینکەرێکی سروشتییەوە و تامی خۆشە و پڕیەتی لە مادەی خۆراکی و لە زۆر رووەوە سوود بە تەندروستی دەگەیەنێت ئەگەر رۆژانە بکرێتە سیستمی خۆراکییەوە.

ماڵپەڕی بریاتسایدی بەریتانی ئاشکرایکردووە، ئەگەر خورما رۆژانە بخورێت ئەوا لەوانەیە ئەم شەش سوودەی هەبێت، کە ئەمانەن:

١. بەهۆی دەوڵەمەندی مادە ریشاڵییەکانەوە، یارمەتی نەهێشتنی قەبزی دەدات.
٢. خورما دەوڵەمەندە بە مادەی دژە ئۆکسان، بەمەش سوود بە پێست دەگەیەنێت و تەمەن درێژی دەکات.
٣. خواردنی شەش دەنکە خورما لەلایەن ئەو دایکانەی دووگیانن رۆژانە بۆماوەی چوارهەفتە، یارمەتییان دەدات چوار کاتژمێر زووتر منداڵیان ببێت.
٤. جێگرەوەیەکی باشی خواردنە شیرینە پڕ شەکرەکانە و دەتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژ برسییەتیت نەهێڵێت.
٥. رۆژانە خواردنی خورما یارمەتت هاوسەنگکردنی شەکری خوتێن دەدات و هاوسەنگی دەکات، بەمەش سوودی هەیە بۆ دەستکەوتنی خەوێکی باش.
٦. ئەگەر پێش سیمینیار یان تاقیکردنەوەیەکی گرنگ خورما بخۆیت، ئەوا دەتوانێت یارمەتی مێشک بدات و دڵەڕاوکێ کەم بکاتەوە و بۆ سەنرجدان باشە.

ئامــــادەكـــردنی : چـــیـــا جـــەمـــال : هۆشمەند

پەیوەندیدار