رۆژنامەنووسێك بە شێوازێکی جیا پێشوازی لەساڵی نوێ دەكات

نوسەرێکی کورد بە شێوازێکی جیاواز ماڵئاوایی لە کۆتا ساتەکانی ساڵی ٢٠٢٢ کرد و ئەو ناڕەزایی خۆی لەبەرامبەر سیستەمی ژیانگوزاری دەردەبڕێ.
سمکۆ محەمەد نووسەر و رۆژنامەنووسی کورد لە دواساتەکانی ساڵی ٢٠٢٢ و ڕێك لە کاتژمێر ١٢ ی شەو پێچەوانەی هەموو خەڵکانی دیکە هەڵسا بە شکاندنی کاتژمێرێك و رایدەگەیەنێت ؛ پێموانیە ساڵی تازە ئەو خۆشیە لەخۆبگرێت کە زۆرینە ئومێدی بۆ دەخوازن، دەشڵی پارو پێراریش هەر وامان گووت کەچی هەر خۆش نەبوو.

ناوبراو دەڵێ؛ زەمەن تادێت بێ بەها دەبێ. ئینسان لەزەمەن خراپتر، بۆیە تێکشکاندنی کاتژمێر باشترین سیمبولی نارەزایەتیە بەرامبەر ژیان کە ئینسانی بێ بەها کردووە. ئەوە بۆجاری چەندەمە سمکۆ محەمەد ئەو یادە بەم شێوەیە بەڕێ دەکات.

ئــــــــا : بێستون لەتیف

پەیوەندیدار